بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌ى تایبه‌ته‌وه دەستی کەوتووە، ئه‌مڕۆ وه‌فده‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى ئاواتى شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێر.
زانیاریه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، وه‌فده‌كه دواى دوو ڕۆژ گفتوگۆ‌و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق و كۆبونه‌وه‌ى به‌رده‌وام، چه‌ند ڕێكه‌وتنێك كراوه كه ده‌وترێت ساڵى 2021ى هه‌رێمى كوردستان جیاواز ده‌كات له 2020.
به‌ڵام ئه‌وه‌ش زانراوه عێراق به‌ڵێنێكى نه‌داوه بۆ ناردنى بڕى 320 ملیار دینارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، تاوه‌كوو ڕێكه‌وتنى كۆتایی نه‌كرێت.
وه‌فده‌كه‌ى هه‌رێم تەکنیکیی بوو بۆ دانوستاندن لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرەو بەغدا بەڕێکەوت کە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكوومه‌تى هەرێمی کوردستان سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرد و هەریەک لە(خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا و عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون لە حکوومەتی هەرێم) هاوڕێیه‌تى شێخ جه‌نابیان ده‌كرد.
لەسەرەتای مانگی تشرینی دوەم پەرلەمانی عێراق بەبێ ڕەزامەندیی کورد پڕۆژە یاسای قەرزی بۆ کورت هێنانی بودجە پەسندکرد، بەپێی یاساکە هیچ پشکێک لەو قەرزە بۆ هەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە، هاوکات ڕادەستکردنی هیچ بڕە نەوتێکیش لەسەر هەرێمی کوردستان نەسەپێنراوە، بەڵکوو دانراوە کۆمپانیای سۆمۆ دیاری بکات ئه‌ویش دواى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كانى شارپرێس، چونى ئه‌و وه‌فده تەکنیکییەکەی هەرێم لەچوارچێوەی گفتوگۆكردن بووه لەگەڵ (کۆمپانیای سۆمۆو وەزارەتی دارایی) حکوومەتی عێراق بۆ دابین کردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەبودجەی 2021، له‌ڕێكه‌وتنه‌كه‌دا هه‌رێم پابه‌ندكراوه ڕۆژانه ته‌نها 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مبهێنێت و ئه‌وى دیكه‌ى بداته حكومه‌تى عێراق.
هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ندبێت به ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى، ئه‌وا به‌غدا مانگانه 858 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كات.
سبه‌ینێ مسته‌فا كازمى له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كانى په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و ورده‌كاریی ڕێكه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدایان بۆ باس ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ش كاتێك ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆده‌بێته‌وه پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت‌و ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت.
بۆچوونی ئێوە