بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاری کوردنشینی عەفرین لە سالی ٢٠١٨ەوە و دوابەدوای ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا کەوتە ژێر کۆنترۆڵی سوپا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە و بەو هۆیەوە خەڵکەکەشی ئاوارە بوون و باخ و ماڵەکانیشیان کەوتووەتە دەستی ئەو تیرۆریستانە.
گۆڤاری دەیلی بیست لە ڕاپۆتێکدا لە دزینی بەرهەمی باخەکانی زیتوونی عەفرین لەلایەن تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا و بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون و هەناردە کردنی ئەو بەرهەمە بۆ وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی هەواڵی داوە.
خاوەن باخەکانی زەیتوونی عەفرین لەو بارەوە بە گۆڤاری دەیلی بیست ڕایانگەیاندووە کە ئەو باخانەی کە هێشتا لە دەستی خۆیانە بۆ هەناردە کردنی زەیتوون و زەیتی زەیتوون باجی زۆر دەخرێتە سەر بەرهەمەکانیان لە حاڵێکدا ئەو بەرهەمانەی کە لەلایەن تیرۆریستەکانەوە دەفرۆشرێت باجی لەسەر نییە.
Your Comment