AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ٢٨ ١٨:٣١

لە ڕۆژێکدا؛

22 کەس لە هەرێمی کوردستان بە هۆی کۆڕۆنا گیانیان لە دەستدا

22 کەس لە هەرێمی کوردستان بە هۆی کۆڕۆنا گیانیان لە دەستدا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 576 کەسی دیکەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و 22 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بە پێی ڕآپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:  لە 24 کاتژمێری رابردود 5327 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم کراون و لە ئەنجامدا 576 توشبوی پەتاکە تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لە سنوری پارێزگای دهۆک بون.

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 330 کەس چاکبونەتەوە و 22 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

تائێستا لە هەرێمی کوردستان 91 هەزار و 480 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 56 هەزار و 318 کەس چاکبونەتەوە و دو هەزار و 913 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

News ID 34856

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha