بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، د.ڕێبوار كه‌ریم ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ شارپرێس، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات کە "ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له هه‌رێم پێیوایه هه‌موو شتێك دهزانێتو هه‌موو شتێكیشى بۆ ده‌چێته‌سه‌ر، به‌ڵام ده‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت هیچى وا ده‌رنه‌چوو".
ده‌شڵێت:"جگه له‌گواستنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆسه‌ر عێراق، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى دیكه كاتیه و ده‌بێت چاوه‌ڕوانى نه‌هامه‌تیه‌كى دیكه بكرێت".
باس له‌وه‌شده‌كات کە "دوو هه‌فته به‌ر له‌وه‌ى یاساكه بێته په‌رله‌مان درابوه لایه‌نه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆى له‌سه‌ربكه‌ن، به‌ڵام هه‌رێم نه‌هات".
ئەوەشی وتووە کە "له2019و 2020 حكومه‌تى هه‌رێم حه‌وت جار ڕازیبوه به‌ڕێكه‌وتن، به‌ڵام حه‌وت به‌رمیلى نه‌داوه به‌به‌غدا".
د.ڕێبوار كه‌ریم ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات کە "ئه‌وه‌ى ڕوویدا ئه‌و بێ متمانه‌ییه كه له‌هه‌رێمى كوردستان له‌ده‌ستدراوه لاى هێزه عێراقیه‌كان، به‌هۆى ئه‌و پابه‌ندنه‌بون‌و سه‌ره‌ڕۆیی‌و سه‌ركێشیانه بوه كه له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌سه‌ر گهلهكهمانیاندا هێناوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده له‌به‌غدا ئاماژه‌ى بەوە دا کە هیچ پڕۆژه‌یه‌ك چاره‌سه‌رى كێشه‌ى موچه ناكات، جگه له‌گواستنه‌وه‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بۆسه‌ر به‌غدا".
ڕێبوار کەریم زۆر بابەتی دیکەشی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەم دیمانەیەدا بە تێروتەسەلی باس کردووە.
بۆچوونی ئێوە