بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لەگەڵ دیوید براونستین، جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.
کۆبانێ دوای ئەو دیدارە لە تویتەر نووسی: بەخێرهاتن لە جێگری نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، دەکەین. بەرچاوگەیەک لە داهاتووی هاوبەش پێشکەش دەکەین کە هەموو سوورییەکان بتوانن تێیدا تامی ڕاستەقینەی ئازادی و ئاشتی بچێژن. بۆ ئەوەی کە بتوانین بە سەر دژوارییە هاوبەشەکاندا زاڵ بین و بگەینە ئامانجە دیاری کراوەکانمان، چاوەڕوانی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ هەموو برا سوورییەکانمانین.
بۆچوونی ئێوە