بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ جنین هنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەسەر پێداویستی دەسپێکی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لە ڕێگای شەفافیەت و هەماهەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەڵ کومیتەی هەڵبژاردنەکان بۆ چاوەدێری بە سەریدا جەختی کرد تا دەنگدەران بتوانن نوێنەرەکانیان بەدوور لە هێزی چەک و ساختکاری هەڵببژێرن.
لە ئەو دیدارە لەسەر گرینگایەتی زیاد کردنەوەی هەوڵی نەتەوەیی بۆ بەهێز کردنەوەی وڵات و سەروەریی لە بەڕێوە بردنی یاسا و پاڵپشتی لە هاووڵاتیان و درێژەی شەڕ دژی تیرۆریزم و بەرەنگار بوونەوەی داعش جەختی کرد.
شیاوی باسە کە بڕیار وایە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق لە مانگی جوونی ٢٠٢١ بەڕێوە بچێت.
Your Comment