بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای شەرمەزار کردنی هێرشی تیرۆریستی شەوی ڕابردوو لە نەمسا، سەرەخۆشیی لە نەتەوە و دەوڵەتی ئەو وڵاتە و بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: تیرۆریزم لە هەر شێوەیەکدا ئیدانە کراوە و ڕووداوەکەی ڤیەناش جارێکی دیکە نێشانی دا کە تیرۆریزم و تەندڕەوتی سنوور ناناسێت و جێگر کردنی عەقڵانیەت لەگەڵ ڕق و قین و هاندان، دەبێتە هۆی ئاژاوەی زیاتر و بەس بەستێن بۆ پەرەسەندنی تەندڕەوی و توندوتیژی خۆش دەبیت.
خەتیب زادە هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرانبەر تیرۆریزمی کارێکی پێویست وەسف کرد و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بەشێک لە ئەو هەوڵانە بووە.
Your Comment