موسڵمانان هیچ جۆرە سووکایەتییەک بە پێغەمبەر قبووڵ ناکەن

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لەسەر گەورەیی پێغەمبەری خودا(د.خ) و پیرۆز بوونی و ڕێزگیرانی لەلایەن موسڵمانانی جیهانەوە جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا شەوی هەینی لەسەر گرینگایەتی ڕێزدانان بۆ پێغەمبەری گەورەی ئیسلام و دژایەتی لەگەڵ هەرجۆرە سووکایەتیەک پێی جەختی کرد.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە سەرەتای لێدوانەکەیدا لەدایک بوونی پێغەمبەری خودا(د.خ) و هەفتەی یەکگرتوویی لە هەموو موسڵمانان پیرۆزبایی کرد.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا ڕایگەیاند: حەزرەتی محەمەد(د.خ) پەیجۆرێکی زیندوو تا ڕۆژی قیامەت هەیە کە لە هەموو سەردەمەکاندا دەبینرێت و ئەویش قورئانی پیرۆزە کە خودا خەڵاتی کردووە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە موسڵمانان هیچ جۆرە سووکایەتیەک بە پێغەمبەری گەورە قبووڵ ناکەن، وتی کە بۆ موسڵمانان بەرگری لە کەرامەتی پێغەمبەر یەکمایەتیە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا درێژەی دا: دەوڵەتە ئەورووپییەکان و ئەمریکا لە گرووپە تەکفیرییەکان لە سووریا و عێراق پاڵپشتی دەکەن. پێغەمبەری خودا و ئۆمەتی ئیسلامی هیچ پێوەندییەکان بە جەنایەتەکانی گرووپە تەکفیرییەکانەوە نییە.

ناوبراو وتیشی: کردەوەی کەسێک نابێت بدرێتە پاڵ دین و ئایینێکی تایبەتەوە، ئەگەر موسڵمانێک یان مەسیحیەک هەڵەیەک بکات نابێت هەموو موسڵمانان یان مەسێحییەکان یا ئایینەکانیان ببرێنە ژێر پرسیارەوە.

News Code 34636

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =