بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە ٣٦٥ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ٣٤ هەزار و ٤٧٨ کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ٨٠١١ کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا ٦٠٤ هەزار و ٩٥٢ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا ٤٧٧ هەزار و ٣ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە