1283 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 23 کەس

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە دوێنێوە 1283 توشبوی کۆرۆنا تۆمارکران و 23 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و 333 کەسیش ڤایرۆسەکەیان پەڕاندوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە حەوت هەزار و 148 پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە دو هەزار و 142 لە هەولێر، هەزار و 144 لە سلێمانی، سێ هەزار و 292 لە دهۆک، 80 لە هەڵەبجە، 105 لە راپەڕین و 385 لە گەرمیان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەزار و 283 توشبوی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون، کە 486 لە هەولێر، 232 لە سلێمانی، 452 لە دهۆک، 36 لە هەڵەبجە، 12 لە راپەڕین و 65 لە گەرمیان، 333 کەسیش چاکبونەتەوە، کە 146 لە هەولێر، 33 لە سلێمانی، 92 لە دهۆک و 25 لە هەڵەبجە  و 2 لە راپەڕین و 35 لە گەرمیان بون.

وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشکردوە، 23 کەسیش گیانیان لەدەستداوە، کە 6 لە هەولێر، 11 لە سلێمانی، 2 لە دهۆک و 2 کەسیش لە راپەڕین بون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتی توشبوانی کۆرۆنا گەیشتوەتە 70 هەزار و 155 توشبو، تا ئێستاش 40 هەزار و 434 توشبو چاکبونەتەوە و 27 هەزار و 384 توشبوش لەژێر چارەسەردان و دو هەزار و 377 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

News Code 34574

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =