بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەبیعی لە دیمانەیەکدا بۆ تەلەفزیۆنی ئێران وتی: ئێمە لە بنەڕەتدا حەزمان لە چەک نییە و لایەنگری ئاشتین و پێمان وایە کە نابێت ناوچەکەمان ببێتە هوماری چەک.
ئەوەشی وت کە جیهان زانی کە ئەمریکا درۆ دەکات و بۆیە گەمارۆی چەک لە سەر ئێمە درێژ نەکرایەوە .
وتەبێژی دەوڵەتی ئێران ڕاشیگەیاند کە ئەگەر هەر وڵاتێک داوای چەک و تەقەمەنی لە ئێران بکات، ئێمە مەرجی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ فرۆشتنی چەک بەم وڵاتانە و دەبێ مەرجی ئەخلاق و بەرپرسیارانە کەڵک وەرگرتن لە چەکەکان ڕچاو بکرێت و هەروەها دەبێ ئەو چەکانە بۆ بەرگری بکڕدرێن نەک بۆ پەلامار دان.
ئەوەشی وت کە چەکەکانی ئێران بە گوێرەی ڕێنماییە نێودەوڵەتییەکان و بە لەبەرچاو گرتنی یاسای نێودەوڵەتی دەفرۆشرێت.
Your Comment