بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە ٢٧٩ کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە ٢٩هەزار و ٣٤٩ کەس.
ڕاشیگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا ٤٨٣٠ کەسی دیکەش لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستا ٥١٣ هەزار و ٢١٩ کەس تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا ٤١٤ هەزار و ٨٣١ نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە