بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، وه‌فده‌که لیژنەی باڵای ئەمنی ھەماھەنگی وەزارەتی پێشمەرگەیە کە دوساڵە دامەزراوەو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق کۆده‌بنه‌وه
ئاشکراشیکرد، لەکۆبونەوەی ئه‌مڕۆیاندا سێ بابەتی سەرەکی گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، کە بریتین لەدامەزراندنی ناوەندی ھەماھەنگی لەنێوان ئەفسەرانی ھێزی پێشمەرگەو سوپای عێراق کە شەش ناوەندە، لەوانیش دوو ناوەندی سەرەکی ھەن یەکێک لەبەغداو یەکێکیش لەھەولێر، چوار ناوەندی دیکەش لە(کەرکوک، دیالە، مەخمورو موسڵ) دەبن.
به‌وته‌ی یاوه‌ر، جگە لەوە گفتوگۆ لەبارەی ھێڵی بەرگری دەکەین بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش، لەدیالەوە تا دەگاتە سنوری موسڵ، بابەتێکی دیکە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشە، بەتایبەتی لەو شوێنانە کە زانیاری ھەیە داعش بنکەو بارەگای داناوەتەوەو جموجۆڵیان ھەیە.
Your Comment