AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٢٠ ٠٩:٥٥

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان:

ئێران وڵاتێکی گرنگە و دەبێ ‌ڕۆڵی هەبێت لە سەقامگیریی ‌عێراق

ئێران وڵاتێکی گرنگە و دەبێ ‌ڕۆڵی هەبێت لە سەقامگیریی ‌عێراق

ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای کۆماری ئێسلامیی ئێران کۆبووه‌وه.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێکی مه‌کته‌بی ئه‌میر، شه‌ممه‌ عەلی باپیر لە شاری هەولێر، پێشوازیی کرد لە شاندێکی ئێرانی و لە دیدارێکدا باسی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ‌و وڵاتی ئێران کراوە.

عەلی باپیر ڕایگەیاند: ئێران وڵاتێکی گرنگ‌ و کاریگەری ناوچەکەیە، بۆیە پێویستە ڕۆڵیشی هەبێ لە سەقامگیریی ‌و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق ‌و  عێڕاقیش ڕێز لە سنوورەکانی بگرێت‌ و ڕێگانەدات خاکی عێراق‌ و هەرێمی کوردستان بۆ دژایەتی هیچ دەوڵەتێکی دراوسێ بەکاربهێندرێت.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باسی گرژیی‌و ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکاو ئێران کرا، لەوبارەیەوە ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە پێمانوایە ئەو دوو وڵاتە گەورەو زلهێزو خاوەن توانای عەسکەریی‌و هەژموونی خۆیانن."

لای خۆیەوە وەفدی ئێران ئاماژەی بە ڕۆڵ‌و پێگەی کۆمەڵی ئیسلامیی لە عێراق‌ و ھەرێمی کوردستان کردووە، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد کە وڵاتەکەی دۆستایەتیی‌و پەیوەندییەکانیشی لەگەڵ عێراق‌و هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی هاوبەش دەپارێزێت.

News ID 34388

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha