کاردانەوەی ڕۆحانی بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا دژی ئێران

سەرۆک کۆماری ئێران هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دروست کردنی لەمپەری جیدی لەسەر ڕێگای گواستنەوەی دراو بۆ دابینی دەرمان و خۆراکی تیرۆریستی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی هەینی دوای ڕاپۆرتی سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی لە ڕەوتی دابین کردنی دراوی کاڵا بنەڕەتییەکان و دەرمان و هەوڵە دژە ئێرانییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا، وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵەکانی بانکی ناوەندی بۆ دابینی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خەڵک وتی: هەوڵەکانی دەوڵەتی ئەمریکا لە چوارچێوەی هەوڵی پڕوپاگەندایی سیاسی بۆ مەبەستی ناوخۆی خۆیانە.

سەرۆک کۆمار ئەو هەوڵە بێ ئەنجامانەی ئەمریکای لە درێژەی هەڵەی ستراتیژی ترامپ لە چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی وەسف کرد و وتی: دەوڵەتی ئەمریکا بە هەڵە پێی وابوو کە گەمارۆکان بەرخۆدانی ئێران تێکدەشکێنن و ئێمە تووشی کێشە دەبین بەڵام ڕابردنی کات نیشانی دا کە ئەو شرۆڤەگەلە زۆر هەڵە بوو.

هیمەتیش لە گفتوگۆکەدا وتی: گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا بەری کردنە پێشووەکانی دەرمان و کاڵا سەرەکییەکانی هەڵنەوەشاندووەتەوە و هێشتا لە سوئیفت کەڵک وەردەگرن.

News Code 34372

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha