بەیاننامەی فراکسیۆنی سوننە لە کاردانەوە بە سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی سوننە

فراکسیۆنی ئەهلی سوننەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی هاوپەیوەند بە سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئەهلی سوننە بەیاننامەیەکی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فراکسیۆنی سوننەی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە بەیاننامەیەکدا بۆ دکتۆر عەلی عەسگەری، سەرۆکی ناوەندی دەنگ و رەنگی ئێران، نووسی: هەر ئەو جۆرەی کە دەیزانن دەنگ و ڕەنگ ئەبێ نمانەی یەکگرتوویی بێت نەک دژایەتی، بەداخەوە لەم دواییەدا بەبۆنەی ڕوانگەی هەڵە و پێچەوانەی دەنگ و ڕەنگی پارێزگای کوردستان، بڵاو کردنەوەی هەندێک بەرنامەکان لە ئەو کەناڵەوە هۆی نیگەرانی چاوەدێران، چالاکانی ئایینی و مامۆستایانی ئایینە و بەرپرسانی دڵسۆزە.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە جێی سەرسوڕمان و پرسیارە کە چ ڕووی داوە کە ئاوەها بەرنامەگەلێک لە کەناڵە نەتەوەییەکان و پارێزگاکانی ترەوە بڵاو نابێتەوە بەڵام ئەمە ماوەیەکە لە کەناڵی تایبەتی پارێزگای کوردستانەوە بە زۆرینەی خەڵکی سوننەوە ئاوەها بەرنامەگەلێک بڵاو دەبێتەوە؟

لە کۆتایی ئەو بەیاننامە نووسراوە، کەواتە ئێمە نوێنەرانی ئەندامی فراکسیۆنی ئەهلی سوننەی مەجلیس لە ئێوەی بەڕێز داواکرین وێڕای بەرەوڕوو بوونەوەی هۆکارەکانی سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی ئەهلی سوننە لە ناوەندی دەنگ و ڕەنگی پارێزگا فەرمانی گۆڕینی ئەو ڕەوتە دەر بکەن.

News Code 34359

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =