بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا لە هەر دوو پارێزگای کوردستان و کرماشان ڕوو لە زیاد بوونە و پێێ دوایین ئامارەکان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە پارێزگای کرماشان ١٥ کەس و لە پارێزگای کوردستان ٤ کەس گیانیان لەدەست داوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو ١٠٨ کەس لە ئەو پارێزگایە تووشی کۆرۆنا بوون.
شیاوی باسە کە بەرپرسانی پارێزگای کرماشان لە سەرەتای هەفتوی ڕابردووەوە هەندێک سنووریان بۆ هاتوچۆکان داناوە و داوایان لە خەڵک کردووە کە مەوادی کۆمەڵایەتی بپارێزن و دەمامک بپۆشن و لە هاتوچۆی نازەروور خۆیان ببوێرن.
بۆچوونی ئێوە