بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی ڕووسیا بە بۆنەی پێنجەمین ساڵی ئامادە بوونی سەربازی ڕووسیا لە سووریا وتی: ڕووسیا و ئێران ڕۆڵی گرینگیان لە پاڵپشتی لە ڕەوتی دانوستان لە سووریا و بەرەوپێش بردنی گێڕاوە.
ناوبراو زیادی کرد: تیرۆریستەکان بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ئەمریکا، فەڕەنسا، بریتانیا، قەتەر و عەرەبستان لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا پێشڕەویان کرد و شارەکانی ئێمەیان داگیر کردبوو.
ئەسد درێژەی دا: بگە لە ئەوە، بە گشتی لەلایەن وڵاتانی ڕۆژاواییەوە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ پاڵپشتی دەکران. دۆخی سووریا زۆر مەترسیدار بوو. ئێمە کە کۆبوونەوەکانی خۆمان لەگەڵ فەرماندە سەربازی و سیاسییەکانی ڕووسیا بەتایبەتی دوای هاتنی داعش بۆ سووریا لە ساڵی ٢٠١٤ ئەو پرسەمان تاوتوێ کرد.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو تیرۆریزمەی کە ئێمە لە سووریا لەگەڵی شەڕمان دەکرد هەر ئەو تیرۆریزمەیە کە لە جیهان کاری تیرۆریستی دەکات؛ کەواتە لە بەرژەوەندی ڕووسیا بوو کە ئەو ڕەوتە لە سووریا بکاتە ئامانج و لە ئەو سەقامگیرییە کە لە بەرژەوەندی وڵاتانی جیهان و ڕووسیاش بوو، پاڵپشتی بکات.
Your Comment