بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە بەغدا دیداریان کرد.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق دوای ئەو دیدارە بەیاننامەیەکی سەبارەت بە وردەکانییەکانی بڵاو کردەوە.
لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە: لە دیداری بەرهەم ساڵح و مەسخدی سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و پێوەندی دوولایەنەی تاران و بەغدا گفتوگۆ کرا.
هەروەها نووسراوە: لە ئەو دیدارەدا دوولایەنەکە لەسەر پێویست بوونی پاڵپشتی لە هەوڵەکانی بەغدا لە درێژەی پاراستنی شوێن و ناوەندە دیپلۆماتیکەکان جەختیان کرد.
هەروەها لە ئەو دیدارەدا سەبارەت بە گرینگایەتی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە و سەروەریی یاسا لە عێراق باس و گفتوگۆ کرا.
لە ئەو بەیاننامە هاەروەها جەخت کراوە: مەسجدی جەختی کرد کە ئێران پاڵپشتی لە سەقامگیری عێراق دەکات و بەدوای تۆکمە کردنەوەی پێوەندی خۆی لەگەڵ بەغدا لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵایەتی و ئابوورییە.
Your Comment