بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر فەرزین ڕەزاعی ڕایگەیاند کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو ژمارەی نەخۆشە کۆرۆناییە خەوێندراوەکان لە کوردستان گەیشتووەتە 271 حاڵەت کە لە ئەو ژمارەیە ٤٧ کەسیان دۆخی جەستەییان ناجێگیر ڕاپۆرت کراوە.
ناوبراو وتیشی: سنە بە 126 کەسەوە زیاترین ڕێژەی خەوێندراوی هەیە و سەوڵاوا بە یەک کەسەوە کەمترین.
دکتۆر ڕەزاعی هەروەها لە مەرگی یەک نەخۆشی کۆرۆنایی لە 24 کاتژمێری ڕابردوو هەواڵی دا و ئاماری مەرگ بە هۆی ئەو نەخۆشییەی 476 ڕاگەیاند کە لە ئەو ڕێژەیە کەس لە 168 سنە، 92کەس لە سەقز، 43کەس لە قوروە، 38 کەس لە کامیاران، 35 کەس لە بانە، 34کەس لە دیواندەرە، 29 کەس لە بیجاڕ، 27 کەس لە مەریوان و 10 کەس لە دێولان بوون.
بۆچوونی ئێوە