٣٠٠ چەکداری سەر بەسوپای تورکیا لە عەفرینەوە چوونەتە ئازەربایجان

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە هەواڵێکدا پاگەندەی کرد کە ٣٠٠ چەکداری سەر بە سوپای تورکیا لە عەفرینەوە گواستراونەتەوە بۆ کۆماری ئازەربایجان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای پێکدادانەکانی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە هەواڵێکدا پاگەندەی کرد ٣٠٠ چەکداری سەر بە سوپای تورکیا لە عەفرینەوە لە کوردستانی سووریا گواستراونەتەوە بۆ کۆماری ئازەربایجان.

ماڵپەڕی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە ئەو چەکدارانە کە چەند رۆژ پێش لە عەفرینەوە بەرێکەوتبوون لە وڵاتی ئازەربایجان جێگیر بوون و گرووپێکی دیکەش خۆیان ئامادە دەکەن کە بگەنە ئەو وڵاتە.

News Code 34222

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =