بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەید یەحیا سەفەوی ڕاوێژکاری باڵای ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: هەر وڵاتێکی موسڵمان و نا موسڵمان کە داوای یارمەتیمان لێبکات، یارمەتیی دەدەین بەڵام تێچووەکەی دەگرین. ئێمە بەنزینمان دایە ڤێنزۆئێلا و شووشی زێڕمان وەرگرت و زێڕەکانمان بە فڕۆکە هێنایە ئێران.
ناوبراو جەختی کرد: ئێمە هەر یارمەتیەکمان داوەتە عێراقییەکان دۆلاری نەختمان وەرگرتووە، لەگەڵ سوورییەکان گرێبەستمان واژۆ کرد کە لە بەرانبەردا شتگەلێک وەربگرین ئاڵبەت ڕووسیا زیاتر لە ئێمە لە سووریا کەڵک وەردەگرێت.
بۆچوونی ئێوە