AP ١٣٩٩ ڕەزبەر ٣ ٢١:٥٧

لە دیمانە لە گەڵ سپۆتنیک؛

 زەریف: ئامادەین هەموو زیندانییەکان لە گەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ بکەین

 زەریف: ئامادەین هەموو زیندانییەکان لە گەڵ ئەمریکا ئاڵوگۆڕ بکەین

 وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئێران ئامادەیە هەموو زیندانییەکانی دوو تابعیەتی بگۆڕێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەمە لە دیمانە لە گەڵ هەواڵدەریی ڕووسی سپۆتنیک وتی: پێشنیاری سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەبارەت بە کردنەوەی کۆریدۆری سەوز بۆ بازرگانی کاڵا سەرەکییەکان بە تایبەت لەم کاتی کۆرۆنا زۆر زەرووریە.

لە بەشێکی دیکەی ئەم دیمانەیەدا زەرریف باسی لە دەستدرێژی ڕیاز بۆ سەر یەمەن کرد و وتی: عەرەبستان و هەموو ئەو وڵاتانەی کە لە گەڵ یەمەن هاوکاری دەکەن، تووشی جەنایەتی جەنگی و جەنایەت دژی مرۆڤایەتی هاتوون.

 زەریف ئەوەشی وت کە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ ئیسرائیل بابەتێکی نوێ نییە، ئەم ڕێککەوتنە خەنجەرێە لە پشتەوە لە ئارمانجەکانی فەلەستین دەدرێت.

News ID 34176

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha