AP ١٣٩٩ خەرمانان ١٥ ١٢:٣٥

سەرۆکی زانکۆی کوردستان:

زانکۆی کوردستان لە پلەبەندی تایمز ٢٠٠ پلە بەرز بووەوە

زانکۆی کوردستان لە پلەبەندی تایمز ٢٠٠ پلە بەرز بووەوە

سەرۆکی زانکۆی کوردستان وتی: ئەو زانکۆیە لە نوێترین پلەبەندی زانکۆکانی جیهان لە پلەبەندی تایمز لە ساڵی ٢٠٢١ بە ٢٠٠ پلە لە پلەی ٦٠١ تا ٨٠٠ جێی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەحمەت سادقی ڕایگەیاند: لە پلەبەندی جیهانی تایمز ٢٠٢١، زانیاری زیاتر لە دوو هەزار زانکۆ لە سەرتاسەری جیهان لێک دراوەتەوە کە تەنیا هەزار و ٥٢٧ زانکۆ مەرجی پێویستیان بۆ بەشداری لە ئەو سیستەمە هەبووە.

ناوبراو زیادی کرد: بە گوێرەی ئەنجامی بڵاو بوو زانکۆکانی ئاکسفۆرد، ستێنفۆرد و هاروارد بە ڕیزەوە لە پلەکانی یەکەم تا سێهەمی جیهان جێیان گرت و لەم نێوانەدا زانکۆی کوردستان کە ساڵی ڕابنردوو توانیویە بێتە ناو ئەو ڕکابەرییەوە، پلەی ٦٠١ تا ٨٠٠ ی زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان بە خۆ تەرخام بکات.

سەرۆکی زانکۆی کوردستان درێژەی دا: هەروەها لە نێو ٤٧ زانکۆی ئێران کە مەرجی پێویستیان بۆ بەشداری لە ئەو ڕکابەرییە هەبوو، زانکۆی کوردستان توانی لە نێو زانکۆکانی ئێراندا پلەی ١١ دەست بخات.

سادقی وتیشی: ئەو پلەبەندییە بە پێی پێنج پێوەری پەروەردە لە ئاستی سەدا ٣٠، لێکۆڵینەوە سەدا ٣٠، بەڵگەهێنانەوە سەدا ٣٠، داهاتی پیشەیی ٢.٥ و ئاستی نێودەوڵەتی ٧.٥ لەسەد لە ١٣ پێوەری ساڵانە لەلایەن ماڵپەڕی زانستی تایمزەوە بڵاو دەبێتەوە.

News ID 33942

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha