بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیوەندی ڤیدیۆیی لە گەڵ کۆبوونەوەی سی و چوارەمی بەڕێوەبەران و بەرپرسانی ئیدارەکانی فێرکاری وبارهێنانی وڵات، سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی وڵات و جیهان لێدوانێکیان دا.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایگەیاند: ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی هەم خەیانەتی لە جیهانی ئیسلام کرد و هەم لە وڵاتانی عەرەبی و هەموو وڵاتانی ناوچەکە و هەم فەلەستینیش.
ئەڵبەت ئەم خەیانەتە زۆر ناخایەنێت بەڵام ئەم پەڵە ڕەشە لە سەر ئەوان هەر ئەمێنێتەوە.
ئەوان پێ زایۆنییەکانیان لە ناوچەکە کردەوە و پرسی فەلەستین و پرسی داگیر کردنی وڵاتێکە لە بیر کرد و ئاساییەوە بوو بەلایانەوە.
گەلی فەلەستین لە ژێر گوشاری تونددان لە هەموو لایەکەوە، بەڵام ئەوان دێن و لە گەڵ ئیسرائیلیەکان و دەستوپەیوەندە پیسەکانی ئەمریکا وەک ئەو جوولەکەیەی لە بنەماڵەکەی ترامپ دایە دژی بەرژەوەندی جیهانی ئیسلام کار دەکەن و بە دڵڕەقی لە گەڵ جیهانی ئیسلام هەڵسوکەوت دەکەن.
وتیشیان: هیوادارم کە ئیماراتیەکان زوو داچڵەکێن و ئەو کارەی کردوویانە قەرەبووی کەنەوە.
Your Comment