بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی، لە ڕەچاو کردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان لەلایەن دەستەکانی تازیەباری ئیمام حسێنەوە بەتایبەتی لە شەوانی تاسووعا و عاشووراوە هەواڵیان دا.
سەرۆک کۆمار ڕۆژی یەکشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ سەعید نمەکی وەزیری تەندروستی بە ئاماژە بە هەواڵەکان سەبارەت بە دەست خستنی پێکوتەی کۆرۆنا لەلایەن هەندێک لە وڵاتانەوە، فەرمانی دا هەرچی خێراتر هەوڵی پێویست بدرێت بۆ کڕینی ئەو پێکوتەیە و ئەنجامی قۆناغەکانی تاقی کردنەوەەی ئەو پێکوتانە.
سەرۆک کۆمار جەختی کرد: ئاڵبەت گرینگترین خاڵ لە ئەم دۆخەدا ئەوەیە کە خەڵک ڕێنماییە تەندروستییەکان ڕەچاو بکەن.
بۆچوونی ئێوە