ئێران خۆبەخشانە ڕێگەی داوە ئاژانس سەردانی دوو شوێنی تایبەت بکات

کۆماری ئیسلامی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە کۆتایی سەفەری بەڕێوەبەری ئاژانسدا و دوای دانوستانێکی زۆر، بەیاننامەیەکیان دەر کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەی هاوبەشی ئێران و ئاژانسی وزەی ناڤۆکیدا هاتووە: دوو لایەن هەوڵ دەدەن کە هاوکارییەکانیان زیاتر بکەنەوە و متمانەی بەرانبەر بە مەبەستی ئاسانکاری لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی گشتگیری پادمان و پڕۆتۆکۆلی لکێندراوی، کە 16 ژانویەی 2016 بە شێوەی کاتی لە لایەن ئێرانەوە جێبەجێ کرا، بەرز کەنەوە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە:پاش ڕاوێژی دوولایەنە، ئێران و ئاژانس سەبارەت بە چارەسەریی بە نیازپاکیەوە سەبارەت بەو بابەتانەی کە ئاژانس دیاری کردووە، ڕێککەوتن.

لەمبارەوە ئێران بە شێوەی خۆبەخشانە ڕێگەی دا کە ئاژانس سەردانی دوو شوێنی تایبەت بکات و کاتی دەستپێڕاگەیشتن و سەردانی ئاژانس ڕێککەوتنی لە سەر کراوە.

دوو لایەن هەروەها جەختیان لەوە کردووە کە سەربەخۆیی، بێ لایەنی و تەکنیکی بوونی کاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی پێویستە.

News Code 33841

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =