وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند کە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 125 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری, ڕایگەیاند: 2132 تووشبووی نوێ کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو دەستنیشان کراون.
ڕاشیگەیاند: ۳۶۳ هەزار و ۳۶۳ کەس تا ئێستا تووشی کۆرۆنا بوونه لە ئێران.
تا ئێستا 20 هەزار و 901 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
تا ئەمڕۆ ۳۱۳ هەزار و ۵۸ کەس لەم نەخۆشیە ڕزگاریان بووە.
Your Comment