AP ١٣٩٩ خەرمانان ٣ ٠٩:٣٦

شەڕ لەسەر ئاو بە مەرگی جووتیارێکی بانەیی کۆتایی هات

شەڕ لەسەر ئاو بە مەرگی جووتیارێکی بانەیی کۆتایی هات

فەرمانداری شاری بانە وتی: سێ جووتیاری خەڵکی گوندی میرئاوای بانە لەسەر نۆرەی ئاو تووشی کێشە دەبن کە دەبێتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ٢ وەرزێر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل ڕوستەم پوور ڕایگەیاند: دوێنێ دوانیوەڕۆی سێ جووتیاری خەڵکی گوندی میرئاوا لەسەر نۆرەی ئاو بع ئاودێری زەوینەکانیان بە شەڕدادێن کە یەکێک لە جووتیارەکان بە داس باوکێک بریندار دەکات و کوڕەکەشی دەکوژێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو شەڕە بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەسەر سەرەی ئاو بۆ ئاودێری زەوینە کشتوکاڵییەکان بووە کە بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ئەو کوڕە و باوکی.

روستەم پوور وتی: دوای ڕاگەیاندنی هەواڵەکە، دەستبەجێ پۆلیس دەچێتە شوێنی ڕووداوەکە و بکوژەکە دەستگیر دەکات و کەسە بریندارەکەش دەگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە.

News ID 33803

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha