بێدەنگی لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا، نەخشەی عێراق دەگۆڕێت/ پێشمەرگە بێدەنگە

بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بۆ سەرجەم خەڵکی عێراق، هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتەی بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بزووتنەوەی نوجەبا لە بەیاننامەیەکی تونددا بە ڕەخنە لە بێدەنگی دەوڵەت و هێزی سەربازی هەرێم لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیاوە، هۆشداریی دا کە درێژەی ئەو ڕەوتە دەبێتە هۆی داگیر کردنی هەمیشەیی بەشێک لە ئەو وڵاتە.

لە ئەو بەیاننامە بە جەخت لە سەر ئەوەی کە عێراق لە قۆناغێکی مێژووی گرینگدایە، بێدەنگی دەوڵەت و بنکە فەرمییەکانی لە بەرانبەر داگیر کردنی ڕووبەرێکی گەورە لە خاکی ئەو وڵاتە، ڕووخانی ماڵان و کۆچی زۆرەملێ خەڵکەکەی لەلایەن سوپای تورکیاوە، بە  قێزەون وەسف کرد.

نوجەبا وتیشی: هێزی پێشمەرگەی هەرێم کە بەرپرسیارێتی بەرگری لە ئەو ناوچەیەیان لە ئەستۆدایە، لە بەرانبەر دەستێوەردانی سوپای تورکیاوە بەس سەیری ڕووداوەکە دەکەن؛ لە حاڵێکدا کە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ هێزەکانی عێراق بە تواوەتی جیاوازە.

لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە کە بێدەنگی بەرانبەر ئەو دەستێوەرانگەلە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی داگیرکاری هەمیشەیی بەشێک لە خاکی عێراق و پەیوەست بوونی بە تورکیا کە پاشهاتی ناخۆشی زۆری بەدواوە دەبێت و نەخشەی وڵاتەکە دەگۆڕێت.

بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا لە کۆتاییدا داوای لە نەتەوە و دەسەڵاتی عێراق کردووە کە بۆ بەرگری لە هەرێم و یەکپارچەیی خاکی وڵات، هەموو ڕێوشوێنە دیپلۆماتیک نێودەوڵەتی، خەڵکی، سەربازی و ئابوورییەکان بگرێتە بەر.

News Code 33723

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha