ڕاگرتنی 4 پاپۆڕی نەوت هەڵگری ئێران لە لایەن ئەمریکا درۆیە

باڵوێزی ئێران لە ڤنێزۆئێلا لە کاردانەوە بە هەواڵی راگرتنی 4 نەوتکێشی ئێران لە ئاوەکای دەڤەری ڤنێزۆئێلا وتی: ئەو پاپۆڕە نەوت هەڵگرانە هی ئێران نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  حوجەتوڵلا سوڵتانی باڵوێزی ئێران لە ڤنێزۆئێلا لە کاردانەوە بە پاگەندەی واڵستریت ژۆرناڵ سەبارەت بە دەنگۆی ڕاگرتنی 4 پاپۆڕی نەوت هەڵگری ئێران لە لایەن ئەمریکاوە، لە تویتردا نووسی:ئەمە درۆ و شەڕێکی دەروونی دیکەی دەزگای پڕوپاگەندەی ئیمپریالیزمی ئەمریکایە.

ئەوەشی نووسیوە کە نە پاپۆڕەکان ئێرانین و نە خاوەنی ئێران و نە ئاڵای سەر ئەو پاپۆڕانە پەیوەندی بە ئێراەوە هەیە. ترامپی تیرۆریست ناتوانێ سووک بوون و شکستی خۆی لە بەرانبەر گەلی گەورەی ئێران بە پاگەندەی درۆ قەرەبوو کاتەوە.

News Code 33676

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =