بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل مەریوانی لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پیشەی دەستی پارێزگای کوردستان بەستێنی زۆری هەیە و زۆر دەوڵەمەندە بەڵام بەداخەوە لەبیر کراوە و لە پێگەی ڕاستەقینەی خۆی نییە.
ناوبراو ژمارەی پیشەگەرانی چالاک لە ئاستی پارێزگای زیاتر لە ٨٥ هەزار کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: هەروەها ٥٨٠٠ کارگەی چالاکی پیشەی دەستی لە پاریزگا چالاکیان هەیە.
ناوبراو کڵاشی تەنیا بەرهەمی تۆمار کراوەی جیهانی پارێزگا ناوبرد و وتی: ناسک کاری سنە خاوەن مارکی نێودەوڵەتیە.
مەریوانی وتیشی: هەروەها دروست کردنی نووسینگەی داهێنەر بە ئامانجی دروست کردنی هەلی کار بۆ ٢٠٠٠ کەس لە یەکمایەتییەکانی ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی پارێزگایە.
بۆچوونی ئێوە