ئەلبوومێکی نوێ لە سازی تەموورەی کوردی بڵاو کرایەوە

ئەڵبوومی " در سلوک صبح" بە ئاهەنگدانەری سەیاد موحەمەدی هونەرمەندی کرماشانی لە بواری مۆسیقای تەموورە بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ئەو ئەلبوومە لە سێ بەش بریتی لە: سلوکی سبح لە مەقامی  سەر تەرز و یاتان وە باتن، مینایی لە مەقامەکانی "گل وەدەرە" و سەر خوی بە ئاماژە بە مەقامی "پێشڕەوی پریوەری" و نیروانا و نوور: لە مەقامی "سارۆخانی" بەرهەم هاتووە.

"سەیاد موحەمەدی" ئاهەنگسازی گەنجی کرماشانی، بڕوانامەی دکتۆرای دەرمانسازی لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تارانی هەیە کە لە بواری مۆسیقا لەلای مامۆستاگەلێک وەکوو عەلی ئەکبەر مورادی، هووشەنگ کامکار، موحسن ئیلاهیان و حەیدەر کاکی پەروەردە کراوە.

لە ئەو ئەلبوومە، سەیاد موحەمەدی جگە لە ئاهەنگدانەری و لێدانی تەموورەشی لە ئەستۆ گرتووە. مسباح قومسەری لێدانی باس و کەوان، حسێن ڕەزایی نیا لیدانی دەفیان لە ئەستۆ بووە.

نموونەی دیجیتاڵی ئەو ئەلبوومە لە ماڵپەڕی بیپ تونز " Beeptunes " و نموونی فیزیکی ئەو ئەلبوومە لە نوێنەرایەتی شاری کتێب و فرۆشگە فەرهەنگی و هونەرییەکان دەست دەکەوێت.

News Code 33641

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =