کاردانەوەی حزبوڵڵا بە تەقینەوەکەی بەیرووت

حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەسەر تەقینەوەکەی بەیرووت، ڕایگەیاند: هەموو هەوڵەکانی خۆمان بۆ پەڕینەوە لە ئەو کارەساتە پڕ لە ئازارە نەتەوەییە دەخەینە گەڕ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، حزبوڵڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە تەقینەوە گەورەکەی شاری بەیرووت کاردانەوەی نیشان دا.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، لە بەیاننامەکەی حزبوڵڵا هاتووە: سەرەخۆشی لە گەلی لوبنان و بنەماڵەی شەهید و بریندارەکان دەکەین و لەگەڵیان هاودەردین.

حزبوڵڵا جەختی کردووە: ئەوەی کە ڕووی داوە کارەساتێکی نەتەوەیی گەورە بوو کە لوبنان و لوبنانییەکانی خستە دۆخێکی ئەستەمەوە.

لە بەیاننامەی حزبوڵڵا هەروەها جەخت کراوە: کارەساتی گەورەی تەقینەوەی بەندەری بەیرووت، ماڵوێرانیەکی بێ وێنەی بەدواوە بوو و بە دڵنیاییەوە ئاوەها کارەساتێک پاشهاتی مەترسیداری لە بواری مرۆیی، تەندروستی، کۆمەڵایەتی و ئابووری و... بەدواوە هەیە.

حزبوڵڵا هێناویە کە پەڕینەوە لە ئەم قەیرانە تەنیا لە ڕێگای یەکپارچەییەوە دێتە دی. ئەو گرووپە بەرخۆدانە جەختی کردووە کە هەموو ئیمکاناتی خۆمان  دەخەینە خزمەت خەڵکی لوبنان.

News Code 33578

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =