هاویشتنی مووشەکی بالستیک لە قووڵایی زەویەوە/ جیهازاتی نوێ سوپا نمایش درا

هێزی هەوافەزای سوپا بە بەکارهێنانی تاکتیک و جیهازاتی نوێ، بەشێک لە تواناییە بەربڵاوەکانی ئەو هێزەی بەرانبەر هەڕەشەی خەیاڵی دوژمن نمایش دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دووهەمین ڕۆژ لە بەڕێوە چوونی قۆناغی کۆتایی مانۆڕی هاوبەشی پێغەمبەری مەزن ١٤ ی سوپای پاسداران بەڕێوە چوو.

دەستکەوتی گرینگی هەوفەزای سوپا لە ئەم قۆناغە لە مانۆڕەکە، هاویستنی سەرکەوتووی مووشەکی بالستیک لە قووڵایی زەویی بە شێوەی تەواو شاردراوە بوو کە دەتوانێت دوژمن لەگەڵ کێشەی جیدی بەرەوڕوو بکاتەوە.

هرەوها فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی هەوفەزای سوپا بە هیرش بۆ سەر کۆپاپۆڕی خەیاڵی دوژمن، فەرماندەیی ئەو پاپۆڕەی کردە ئامانج.

تاقی کردنەوەی بۆمبی زیرەک، هاویشتنی مووشەکی زەوی بە زەوی هورموز و فاتح و مووشەکی بالستیک بەرەو ئامانجی تایبەت،هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی شاهد ١٨١، موهاجر و باوەڕ بەرەو دوژمنی خەیاڵی، مووشەکی دەریا بە دریا، کەنار بە دەریا، بەڕێوە بردنی ئاگری هەموو جۆرە تیربارێک، ئارپی جی و چەکی سووک و ... لە دووهەمین ڕۆژ لە ئەو ئۆپراسیۆنە بەڕێوە چوو.

News Code 33489

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =