بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ پێش لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان نزیک بە ١٥٠٠ سەربازی ئەمریکیی لە سووریا بردە دەرەوە.
ئێستاش لە نیوان ٥٠٠ بۆ ٦٠٠ هێزی سەربازی ئەمریکا لە سووریا جێگیرن.
گۆڤاری سەر بە سەربازەکانی ئەمریکا بە ناو میلیتاری دات کۆم، لە دەقێکدا داوای گەڕانەوەی پاشماوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریای کردووە.
ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە تێکهەڵچوونێکی کەم و کورت لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان، هۆشداریی داوە کە لە ئەگەری بەردەوام بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، ئەو تێکهەڵچوونە کەموکورتە ببێتە شەڕێکی تەواو.
ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە ئەوەی کە هۆکاری چوونی سەربازەکانی ئەمریکا بۆ سووریا شەڕ لەگەڵ داعش بووە، جەخت کردووە کە ئەو شەڕە کۆتایی هاتووە و داعش چی دیکە هەڕەشەیەکی جیدی نایێتە ئەژمار و باشتر وایە کە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بێنە دەرەوە.
Your Comment