بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیما سادات لاری بە ئاماژە بە تووشبوونی ٢ هەزار و 434 کەسی نوێ بە کۆرۆنا لە شەو و ڕۆژی ڕابردوو، وتی: تا ئێستا 293 هەزار و 606 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون.
لاری ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی ئەو نەخۆشیە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو 212 کەس ڕاگەیاند و زیادی کرد: ئاماری گیان لەدەست داوان تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەیشتووەتە 15 هەزار و 912 کەس .
وتیشی: 255 هەزار و 144کەسیش لە نەخۆشییەکە ڕزگاریان بووە و چاک بوونەتەوە.
بۆچوونی ئێوە