کوردناسێکی گەورەی ئێرانی کۆچی دوایی کرد

پڕۆفسۆر مەسعوود گوڵزاری کەسایەتی ناسراوی کۆنینەناسی و مێژووی ئێران و مامۆستای مێژوو و مێژووی هونەری ئێران کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو مامۆستا بەناوبانگەی مێژووی ئێران و کورد ناسی ناسراوی کرماشانیئەمڕۆ دووشەممە بەرانبەر بە ٦ ی گەلاوێژی ٩٩ کۆچی دوایی.

پڕۆفسۆر مەسعوود گوڵزاری نووسەر و وەرگێڕ و ویراستاری بەرهەمی زۆر لە بواری کۆنینەناسی و مێژووی ئێران و وێژەی منداڵ و تازەلاوان بوو.

بەرهەمەکانی ئەو مامۆستایە لە ڕیزی بەنرخترین سەرچاوەکانی زانکۆ لە لێکۆڵینەوەی مێژوودایە.

یەکێک لە کتێبەکانی ناوبراو لە ژێرناوی کوردستان و کرماشان، لەڕیزی یەکەم ئاسەوارە گشتیە زانستییەکان بۆ ناساندنی ئاسەواری کۆنینەناسی و فەرهەنگی-مێژووی کوردستان و کرماشانە.

پڕۆفسۆر گوڵزاری لەدایک بووی ١٣١٣ لە تارانە و لە ساڵی ١٣٣٨ ەوە مامۆستایە

News Code 33452

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =