پەمپێئۆ چ ڕۆڵێکی لە تیرۆری سەردار سولەیمانی هەبووە

ڕۆژنامەی گاردیەن لە وتارێکدا ڕۆڵی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانی لە مانگی جوونی ئەمساڵی زایینی ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنماەی گاردیەن ڕۆژی یەکشەممە لە وتارێکدا لە نووسینی سایمۆن تیسدال ، ڕۆڵی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تیرۆری سەردار سولەیمانی لە مانگی جوونی ئەمساڵی زایینی ئاشکرا کرد.

سایمۆن تیسدال لەو بارەوە نووسی: پەمپێئۆ بە وتنی ئەو قسە کە ژنراڵ قاسم سولەیمانی هەڕەشەیەکی بەپەلە بوو بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، تیرۆری ناوبراوی پاساو دا؛ ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئاگنس کالامارد چاوەدێری نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەم مانگەی زایینی بە نایاسایی وەسف کردنی ئەو کارە، ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەیەک بۆ سەلماندنی ئەو پاگەندەیەی پەمێئۆ بوونی نییە.

لە درێژەی ئەو ئاشکرا کردە هاتووە: پەمپێئۆ نزیکترین ڕاوێژکاری ترامپ، درۆبێژێکی گەورەی ئەمریکایە. پەمپێئۆ و هاوکارەکانی، هەر کارێک کە لە دەستیان دێت بۆ ڕێگری لە پێوەندی بریتانیا و هاوکارە ئەورووپییەکانی لەگەڵ ئێران پاش چوونە دەرەوەی ترامپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ئەنجامیان داوە.

لە درێژەی ئەو وتارەدا هاتووە: ئەوان واتا پەمپێئۆ و هاوکارەکانی بە ڕواڵەت ئێستا لەگەڵ ئیسرائیل ڕوویانکردووەتە شەڕ دژی تاران و ئەگەر ئەو کارانەش ببێتە هۆی شەڕ، لە بریتانیاش چاوەروانی پاڵپشتی دەکرێت.

News Code 33450

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =