پلانی ناڤۆکی ئێران وەک ڕابردوو درێژەی دەبێت

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە جەختی کرد: بەرنامەی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی ئێران بە پێی یاساکانی ئاژانس درێژە پێدەدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە یادداشتێکدا کە لە ژمارەی تایبەت و لێزانیی گۆڤاری "پولتیکا پولسکا" چاپی لەهستان بە بۆنەی پێنجەمین ساڵڕۆژی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە سەر پرسی ژێئۆپۆلۆتیک و فەرهەنگی ئێران بڵاو بووەوە، سەبارەت بە ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شوێنگیری بەرنامەی ئشتیخوازانەی ناڤۆکی  بابەتێکی بڵاو کردەوە.

 عێراقچی نووسی : ئێران بە پەیامی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی بێ چەکی ناڤۆکی سەرجەم کۆنوانسیۆن و بەڵێنە نێودەوڵەتییەکانی قبووڵ کردووە بۆ بەکارهێنانی پاک و ئاشتیخوازانە لە زانستی ناڤۆکی، وەکوو ئەندامەکانی تری نەتەوەیەکگرتووەکان بەرنامەکانی خۆیی پێشەکشی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی کردووە.

دانوستانکاری باڵای ئێران لە بواری ناڤۆکی سەبارەت بە پێداویستی ئێران بە تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی لە بواری پزیشکی ئاماژە کرد و وتی: ڕێژەی زۆر بڵاو بوونەوەی هەموو جۆرە شێرپەنجەیەک و پێداویستی کەڵک وەرگرتن لە پزیشکی ناڤۆکی بۆ نەخۆشەکان ورەی ئێرانییەکانی بۆ دەستخستنی زانستی ئاشتیخوازانەی ناڤۆکی بەهێز دەکاتەوە.

عێراقچی وتیشی: لە کاتی واژۆی ڕێککەوتنی بەرجام و پەسەند کران و بەڕێوە چوونی ، تاکاتێک کە ئەمریکا لە ئەو ڕێککەوتنە چووە دەرەوە، پێبەندی تەواوی خۆیی بە بەڵینەکان نیشان دا.

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوە سەبارەت بە ئەوەی کە ڕێگا بۆ گەڕانەوەی تەواوی ئێران بۆ سەر بەڵێنە سەرەتاییەکان هەیە، وتی: ئێمە بە بەرنامەی ناڤۆکی ئاشتیخوازانەی خۆمان، بە پێ یاسا و ڕێسا دیاری کراوەکان کە لە سەری ڕێککەوتووین لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی هاوکاریەکانمان درێژە دەدەین و هەر کات کە بەرژەوەندییەکانی ئێمە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دابین ببێت، ئامادەی گەڕانەوەی تەواو بە بەڵێنەکانمان لە ڕێککەوتنی ناڤۆکین.

News Code 33447

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 12 =