بە پێی هەواڵی مێهر، حسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان وتی: سەفەری مستەفا کازمی بۆ ئێران نیشاندەری پێوەندی قووڵی ئەم دوو وڵاتەیە و لەم ساڵانەی دواییشدا پێوەندی ئابووری و بازرگانی گەشەی کردووە بە شێوەیەک کە بایەخی بازرگانی نێوان دوو وڵات ساڵانە لانیکەم 14 میلیارد دولارە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هاوکارییە بازرگانییەکانی ئێران و ئەورووپا کەمترە لە سێ میلیارد دولار.
ناوبراو وتیشی: سەرەڕای گوشاری ئەمریکا بۆ هەموو وڵاتەکان بە مەبەستی نەبوونی پێوەندی لە گەڵ ئێران، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاشکرا دێتە ئێران و لەم سەفەرەیدا سەبارەت بە گەشەدانی هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی وتووێژ دەکات و ئەمەش پتەو بوونی پێوەندی و متمانە بە ئێران ڕادەگەینێ.
ئەمیرعەبدوڵاهیان وێڕای ئاماژە بە چاوپێکەوتنی مستەفا کازمی لەگەڵ ڕێبەری باڵای ئێران، ئەو دیدارەی نیشاندەری پێوەندی برایانە لە گەڵ ئێران ناو برد و وتیشی: ئەوان لەم دیدارانە کەڵک وەردەگرن و شتی بەسوود و بەقازانج لەئێران فێر دەبن.
Your Comment