کاردانەوەی ئێران بە ڕووداوەکەی فڕۆکەی ماهان و شەڕکەرە ئەمریکاییەکە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە دروست کردنی کێشە بۆ فڕۆکەیەکی کۆمپانیای ماهان وتی: وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوە تاوتوێ دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هاوپەیوەند بە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو بۆ فڕۆکەی ماهان کە دەچووە بەیرووت، وتی: وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوە تاوتوێ دەکرێت و پاش تەواو بوونی زانیارییەکان هەوڵی سیاسی و مافەوانی پێویست دەدەین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: لە هەمان کاتدا لە پێوەندی تەلەفۆنی مەجیس تەخت ڕەوانچی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەل گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕوونی جەختی کردووە کە ئەگەر هەر ڕووداوێک لە ڕێگای گەڕانەوەدا بۆ ئەو فڕۆکە ڕوو بدات، ئێران ئەمریکا بە بەرپرس دەزانێت. ئەو پەیامە هەروەها دراوەتە باڵوێزی سویسڕا لە تاران.

News Code 33413

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha