نزیک بوونەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەیەکی ئێران  

 دوو فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکایی لە ئاسمانی سووریا لە فڕۆکەیەکی موسافیری ایران هی کۆمپانیای ماهان نزیک دەبنەوە.

 بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، سەرچاوە لوبنانییەکان ڕایانگەیاند کە دوو فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکایی لە نزیک دیمەشق کێشەیان بۆ فڕۆکەیەکی موسافیری ئێران دروست کردووە.  

نزیک بوونەوەی ئەم دوو شەڕکەرە لە فڕۆکە موسافیریەکەی ئێران بووەتە هۆی کەم کردنەوەی لە ناکاوی ئاستی فڕین و دوو سێ کەس لە موسافیرەکان بریندار بوونە.

ئەم فڕۆکە ئێستا لە بەیرووت نیشتووەتەوە.

سەرەتا وترا شەڕکەرە کان ئیسرائیلی بوونە دوانر ڕاگەیێندرا ئەمریکین.

News Code 33412

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =