بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, نووسینگەی راگەیاندنی سەید عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی نەتەوەیی حیکمە و هاوپەیمانی تازە دامەزراوی عێراقیوون پاس نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ناوبراو لە نووسینگەی خۆی لە شاری بەغدا و بە ئامادە بوونی دەستەی ڕێبەری ئەو هاوپەیمانییە، میوانداری موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و لێژنەی هاوڕێی بووە.
بە پێی ئەوەی کە لە بەیاننامەکە هاتووە، ڕێبەری هاوپەیمانی عێراقیوون و وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری خۆیاندا دوایین گۆڕانکارییە سیاسیەکان لە عێراق و ناوچەکە و هەروەها پێوەندی نێوان دوو وڵاتەکە و دوو نەتەوەکەیان لێک دایەوە.
حەکیم لە ئەو دیدارەدا وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە سەفەری زەریف بۆ بەغدا بێژەری پتەو بوونی پێوەندی نێوان عێراق و ئێرانە، جەختی کرد کە بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق هەوڵی سیاسی لە ئارادایە.
وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە ئەو دیدارەدا وتی: ئێران بە هەڵبژاردنەکانی نەتەوەی عێراق و ڕەوتی سیاسی ئەوان ڕێز دادەنێت.
زەریف وێرای جەخت لەسەر سەفەری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران وتی کە تارام خوازیاری باشترین پێوەندی لەگەڵ بەغدایە.
بۆچوونی ئێوە