AP ١٣٩٩ پووشپەڕ ٢٨ ١٨:٥٢

شەمخانی بۆ پەمپێئۆ:

دان بنن بە شکست هێنانتان بەرانبەر ئێران باشترە لە قسەی گەمژانە

دان بنن بە شکست هێنانتان بەرانبەر ئێران باشترە لە قسەی گەمژانە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە کاردانەوە بە قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، نووسی: دان پێدانان بە شکست بەرانبەر ئێران باشتر لە قسەی گەمژانە و بێ بنەمایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە هەژماری کەسیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە قسەکانی مایک پەمپێئۆ کە وتبووی لە بەرانبەر ئێران کردەوەی جیدی گیراوەتە پێش، کاردانەوەی نیشان دا.

ناوبراو نووسی: پەمپێئۆ وتوویە لە بنەماوە هەڵسوکەوتی خۆمان گۆڕیوە، چونکوو لە بەرانبەر ئەوان بەس وەڵامی زۆر وەڵامدەر دەبێت، نە سازش. زیاتر لە ٤٠ ساڵە کە هەموو هێزی خۆتان بۆ شکست بەکار هێناوە، بەڵام هێشتا ناسەرکەوتوون.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی جەختی کرد: دان پێدانان بە شکست بەرانبەر هێزی ئێران، باشتر لە قسەی بێ بنەما و گەمژانەیە.

News ID 33315

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha