شارەوانی ئامەد بە ٩ ساڵ زیندان سزا درا

دادگای تورکیا سەبارەت بە دۆسیەی شارەوانی لەکار دوور خراوی گەورەشاری ئامەد، سزای ٩ ساڵ و ٤ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانیی بۆ ناوبراو دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادگای پێداچوونەوە سەبارەت بە دۆسیەی سەلجووق میزراکلی، شارەوانی لەکار دوور خراوی گەورەشاری ئامەد کە لە دادگای ناوچەیی ئامەد لەکارەکەی دوور خرابووەوە و دادوەری دۆسیەکە سزای ٩ ساڵ و ٤ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانیی ئەو سیاسەتوانە کوردەی تورکیایپشت ڕاست کردەوە.

میزراکلی کە بە پێی شرۆڤەی یەک شاەیدحاڵ بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان لەلایەن لقی ٩ ی دادگای سزایی ئامەدەوە بە ٩ ساڵ و ٤ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی سزا درابوو بە ناڕەزایەتی پارێزەرەکانی بە ئەو سزایە داوای بەڕێوە چوونی دادگای پێداچوونەوەیان کرد کە لە ئەو دادگایەشدا هەر هەمان سزا پشت ڕاست کرایەوە.

پارێزەرەکانی میزراکلی لە چوون بۆ دیوانی باڵای وڵات و داوای بەخشین لە ئەو بارەوە هەواڵیان دا.

News Code 33284

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =