ئێران هیچ قازانجێکی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەبرد

وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: بەداخەوە ئێران نەک هیچ قازانجێکی لە هەڵگرتنی گەمارۆکان نەبرد، بەڵکوو جارێکی دیکە هەوڵی هەندێک لە دوژمنان بۆ هەلوەشاندنەوەی بەرجام دەبینین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بۆنەی پێنجەمین ساڵڕۆژی ڕێککەوتنی بەرجام بە دەرکردنی بەیاننامەیەک جەختی کرد: ئێران نەک هیچ قازانجێکی لە هەڵگرتنی گەمارۆکان نەبرد، بەڵکوو جارێکی دیکە هەوڵی هەندێک لە دوژمنان بۆ هەلوەشاندنەوەی بەرجام دەبینین.

لە ئەو بەیاننامە هاتووە کە بەرجام وەکوو داهاتی گرینگی دیپلۆماسی چەند لایەنە، لە پێنجەمین ساڵڕۆژی خۆی مەترسی جیدی لەسەرە کە ئەگەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وشیاری نەبێت، دەتوانێت ببێتە قوربانی تاک لایەنەیی دەوڵەتی ئەمریکا کە بەرپرسیارێتی نیودەوڵەتی و پاشهاتەکانی بەس داوێنی ئەو وڵاتە و دەوڵەتەکانی هاورێی دەگرێتەوە.

بەرجام ڕێگاچارەیەکی دیپلۆماتیکی دانوستان کراو بۆ چارەسەری ئاشتیخوازانەی قەیرانێک سەبارەت بە بەرنامەی ئاشتیخوانەی ناڤۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو کە زۆر گشتی و کۆتایی بوو. ئێران بە شێوەی جیدی و بە ڕوانینێکی ڕووبە داهاتوو دانوستانی دەست پێکرد و بەشێک لە هەوڵی ئێران بۆ دڵنیا کردنەوەی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە ئاشتیخوازانە بوونی بەرنامەی ناڤۆکی خۆی بوو کە لە بەرانبەر گەمارۆی زاڵمانەیەک کە بە بیانووی بەرنامەی ناڤۆکی سەپابوو، ئەبوایە هەڵبگیردرایە. بەداخەوە ئێران نەک هیچ قازانجێکی ئابووری لە هەڵگرتنی گەمارۆکان نەبرد، بەڵکوو جارێی دیکە هەوڵی هەندێک لە دوژمنانی بەرجام بۆ کردنەوەی دۆسیە داخراوەکان، بە ئامانجی لەناوبردنی تەواوی دەستکەوتەکانی بەرجامین.

News Code 33270

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =