بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنی نیوەڕۆ ، ئاگر لە مەخزەنی مەیعاناتی گازی کارگەی پێترۆ نەوتی شارۆچکەی پیشەسازی کاویان فەریمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران کە ناوچەیەکی زۆر گەرمە لەم وەرزەدا بەربوو.
ئەگەرچی هەندێ میدیای کوردی مانشێتی ئەم هەواڵەیان وا نووسیبوو کە تەقینەوە لە ناوچەیەکی پیشەسازی ئێران ڕویدا بەڵام ئەو دەنگۆیە ڕاست نەبوو و ئاگرکەوتنەوە بووە کە دواتر ئاگرەکە گەیشتووەتە تەنکەرەکان .
بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی ئەو شارۆچکە پیشەسازیە بە هەواڵنێری مێهری وت: ئاگر کەوتنەوە لە مەخزەنەکان (تەنکەر)ی مەیعاناتی گازی ئەو کارگایە بووە هۆی ئەوی کە لەو شەش تەنکەرە کە ئاگری تێچووبوو یەکیان بتەقێت.
جەواد جەهان دۆست ڕایگەیاند: ئەو ئاگرکەوتنەوە هیچ خەسارێکی گیانی نەبووە و کەمێک خەسار بەر سرمیچی کارگەکە کەوتووە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەندێ میدیای کوردی هەواڵەکەیان بە تەقینەوە ناوبردووە و پەیوەستیان کردووە بە ڕووداوی نەتەنز و دەنگۆوەکانی ئیسرائیلەوە کە ئێران هەمووی ڕەت کردۆتەوە.
Your Comment