ئێران پابندی پەیوەندی دیپلۆماتیک لە گەڵ دراوسێکانە

وەزارەتی دەرەوەی جەختی کرد: ئێران بەردەوام هاوبەشێکی جێ بڕوا و متمانە بۆ درواسێکانی بووە و دەبێت. ئێمە خۆمان بە پابەندی پەیوەندیگەلی دیپلۆماتیکی دەزانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری تویتەریی خۆیدا بە بۆنەی رۆژی نیشتمانی "گفتگو و دانوستانی سازێنەر لە گەڵ جیهان"، نووسی: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە دامەزرانییەوە، پەیوەندییەکی دۆستانە و هاوتەریبی لە گەڵ جیهان گرتۆتە بەر و ئاستەنگ و کێشەکانی لە رێگەی گفتوگۆی ڕاستەقینەوە و بە پێێ ڕێزی بەرامبەر چارەسەر کردووە.

دەزگای دیپلۆماسی ئێران لە درێژەدا بە ئاماژە بە کشانەوەی نابەرپرسانەی ئەمریکا لە بەرجام وەک هێمای پێشوازیی ئێران لە دانوستان، ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەو گرفت و ئاستەنگە ئێران هێشتاش هاوبەشێکی جێ بڕوا و متمانە بۆ درواسێکانی بووە و دەبێت. ئێران بەردەوام پلانی هەمەلایەنە و ئاشتی‌خوازانەی بۆ رۆژهەڵاتی ناڤین پێشنیار کردووە کە دواهەمین "هەوڵی هیوا"ـیە. ئێران بڕوای هەمیشەیی بە گفتگوگۆ هەیە.

News Code 33243

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =