بەمزوانە ڕاپۆرت لە سەر بنکەی نااڤۆکی نەتەنز بڵاو دەبێتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: پێوەنی ئێران و چین بە پلان داڕێژیەکی باش و ڕاستەوە، دەچێتە قۆناغێکی نوێیەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە ڕێککەوتننامەی هاوکاری نێوان ئێران و چین ڕایگەیاند: ئێران وەکوو وڵاتێکی گرینگ لە ڕۆژاوای ئاسیا و هەروەها چین وڵاتێکی گرینگی ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە، بەردەوام پێوەندی گرینگ و باشیان هەبووە. لە سەفەری ساڵی ٩٤ ی سەرۆک کۆماری چین بۆ ئێران بڕیار درا تا پێوەندی نێوان تاران و پەکین بگاتە ئاستی ستراتیژیک و ڕێککەوتننامەیەک بۆ هاوکاری گشتی واژۆ بکەن. لە هەمان کاتەوە چەندین کارگرووپ لەسەر ئەو بابەتە کاریان کرد و لە کۆتاییدا بە گۆڕینەوەی ڕەشنووسی سەرەتایی، ڕەشنووسی کۆتایی ئامادە کراوە و بۆ دانوستانی کۆتایی ئامادە بووە. ئەوە بەس نەخشە ڕێگایەکە و هیئچ بەڵێنێکی تێدا نییە. هەندێک لایەن نایانەوێت ئێران پێوەندیی لەگەڵ وڵاتانی دیکە هەبێت. لایەنەکانی دیکە ئەو بابەتەیان بە لاوە ناخۆشە چونکوو ئەو ڕێککەوتننە هەموو فێڵەکانی ئەوان تێکدەشکێنێت کە هەموو ئەو قسانە کە لەو بارەوە دەیکەن ڕیشەیان لە ئەوێوە دێت.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی وتیشی: هەم دژە شۆڕش و هەم ژوورەکانی  فیکر تێدەکۆشن تا بە هێرش بۆ سەر ئەو ستراتیژییە و نەخشە ڕێیە، ڕێگری بکەن لە ئەو ڕێککەوتنە. بەڵام نەتەوەی ئێران ڕێگری دەکەن لە ئەو پرسە.

مووسەوی سەبارەت بە ڕووداوەکەی نەتەنزیش ڕایگەیاند: ڕاپۆرتەکان لە ئەو بارەوە خودی دەبیرخانەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و رێکخراوی وزەی ناڤۆکی پێشکەشی دەکەن و هێشتا کۆ نەبووەتەوە. کاتێک کە لێکۆڵینەوەکان کۆ بووەوە، ڕاپۆرتی کۆتایی ڕادەگەیێندرێت و هەوڵی پێویست لەوبارەوە ئەنجام دەدەین.

News Code 33239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha